لە ڕووسیا 169 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا
بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/10/2020، لە ڕووسیا ههشت ھەزار و 945 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە ملیۆنێک و 185 ھەزار 231 کەس.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە لە ڕووسیا، ههشت ھەزار و 481 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا ببوون.
ھەر لە ڕووسیا 169 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 20 ھەزار و 891 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا 964 ھەزار و 242 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
