ترەمپ و بایدن ڕای خۆیان لەبارەی یەکەم دیبەتی نێوانیان ئاشکرادەکەن

 ترەمپ و بایدن ڕای خۆیان لەبارەی یەکەم دیبەتی نێوانیان ئاشکرادەکەن
هەریەک لە دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان و جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان لەبارەی یەکەم دیبەیتی نێوانیان کە سەرلەبەیانی دوێنێ بەڕێوەچو رای خۆیان ئاشکراکرد.

لەوبارەیەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دڵخۆشبوە بە دیبەیتەکە، لەکاتێکدا جۆ بایدن رەفتارەکانی ترەمپی لەکاتی دیبەیتەکەدا وەک " عەیبەی نیشتیمانی" پێناسەکرد.

ترەمپ دڵخۆشبوە کە گفتوگۆی راستەوخۆی لەگەڵ بایدن کردوە، وتوشیەتی هەمومان سەرکەوتنی مێژوییمان تۆمارکرد

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاند، دڵخۆشبوە کە گفتوگۆی راستەوخۆی لەگەڵ بایدن کردوە، هەموشمان سەرکەوتنی مێژوییمان تۆمارکرد شەوی رابردو.

بایدین زۆر لاوازە و توانای بەڕێوەبردنی ئەمریکای نیە، بە 47 ساڵ درۆکردن، ناپاکی و شکست تۆمەتباری کرد

جەختیشیکردەوە، بایدین زۆر لاوازە و توانای بەڕێوەبردنی ئەمریکای نیە، بە 47 ساڵ درۆکردن، ناپاکی و شکست تۆمەتباری کرد.

لای خۆشییەوە، کاندیدی دیموکراتەکان رایگەیاند، رەفتارەکانی ترەمپ زیانی بەناوبانگی وڵاتەکەیان گەیاندوە و عەیبەیەکی نیشتیمانی بوە.

سەرلەبەیانی دوێنێ بەکاتی هەرێمی کوردستان دیبەیتی راستەوخۆی سەرۆکایەتی لەنێوان ترەمپ و بایدن لەکلیڤلاند بەڕێوەچو، لەدیبەیتەکەدا 73 جار ترەمپ قسەکانی بە بایدن بڕی تا ناچاریکرد بڵێ " دەمت داخە و بێدەنگ بە."








خەندان
Top