لە رۆژی جیهانیی قاوەدا 7 زانیاریی سەرنجڕاكێشی لە بارەوە بزانە

لە رۆژی جیهانیی قاوەدا 7 زانیاریی سەرنجڕاكێشی لە بارەوە بزانە


لە جیهاندا یەكی ئۆكتۆبەر وەك رۆژی جیهانی قاوە دەستنیشان كراوە و مێژووی ئەو دیاریكردنەش بە شێوەی فەرمی بۆ ساڵی 2015 دەگەڕێتەوە.

بە پێی ڕێكخراوی جیهانیی قاوە، لە ساڵی 2015 و لە پەراوێزی پێشەنگای ئیكسپۆ لە میلانی ئیتاڵیا، رۆژی یەكی ئۆكتۆبەری هەموو ساڵێك وەك رۆژی جیهانی قاوە دیاری كرا. ئەمە لە كاتێكدایە بە پێی گێڕانەوەیەكی دیكە، دیاریكردنی ئەو رۆژە بۆ 1983 لە یابان دەگەڕێتەوە. ئێستاش بەڕازیل خاوەنی گەورەترین كێڵگەی بەرهەمهێنانی قاوەیە، بە هۆی گونجاویی كەشوهەواكەیەوە.

لەم رۆژەدا، زۆربەی بازرگانانی ماددەكە، قاوە بە خۆڕایی یان بە نرخی داشكێنراو پێشكەش دەكەن.

لە رۆژی جیهانیی قاوەدا، 7 زانیاریی سەرنجڕاكێش لەسەر قاوە بزانە:

ڕۆژانە لە جیهاندا 3 ملیار كوپ قاوە دەخورێتەوە
دەگوترێ قاوە لە ئەسیوپیا دۆزرایەوە، دوای تێبینیكردن لە لایەن شوانێك بەوەی كاریگەری لەسەر بزنێكی هەبووە.
قاوە ماددەکانی (ئادنین، گوانین، کزانتین، کافایین، شەکرو سلیلۆز)ی تیادایە، كە بەسوودە بۆ ئازارشکێنی و کەمخەوی و بۆ پاراستنی ددانەکان، بەڵام بۆ ژنی دووگیان و بۆ ئەوانەی کە نەخٶشی دڵیان هەیە باش نییە.
لە جیهاندا قاوە لە دوای نەوتەوە، لە ڕووی ئاڵوگۆڕپێكردن و هەناردە و هاوردەكردنەوە لە پلەی دووەم دێت.
گرانترین قاوە ناسراوە بە Sumatran Kopi Luwak، كە نرخی هەر پاوەندێكی دەگاتە 400 جونەیهی ئیستەرلینی (یەك كوپ 50 دۆلار)، كە لە پاشەڕۆی ئاژەڵێك بەناوی African civet"، کە هاوشێوەی پشیلە یان پڵنگە بەرهەم دێ، ئەو ئاژەڵە دەنكی قاوە دەخوا، دواتر وەك پاشەڕۆ دەریدەدا و سەرەتا ئەو پاشەڕۆیە سوورڕەنگە، چەند جارێک دەشۆرێتەوە، لەسەر ئاگرێکی كز دەکوڵێنرێت بە ڕێگایەکی تایبەت، تا رەنگی ڕەش دەبێت.
داری قاوە تا 100 ساڵ دەتوانێ بژی و بەروبوومی هەبێ.
دەنكی قاوە ڕەنگەكانی سوور و زەرد و سەوزن.






باسنیوز
Top