له ئێران زیاتر له سێ ههزار و 500 كهسى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
ئەمڕۆ چوارشەممە 30/9/2020 د. سیما لاری، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی لەوە کرد، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 183 کەسی دیکە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، کە کۆی گشتیی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە، 26 ھەزار و 169 کەسە.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئەوەشی خستە ڕوو، لە دوێنێوە ئەمڕۆ، سێ ھەزار و 582 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، کە کۆی گشتیی تووشبوانی پەتاکە لە ئێران گەیشتە 457 ھەزار و 219 کەس.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 380 ھەزار و 956 کەس لە پەتای کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
