ماكرۆن: لێدوانه‌كانی توركیا له‌سه‌ر شه‌ڕی نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا مه‌ترسیدارن
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فڕه‌نسا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵ ڤیلادیمێر پوتین قسه ده‌كات و سبه‌ینێش له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ بۆ ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا و پێشنیاركردنی ڕێگاكان بۆ ده‌رچون له قه‌یرانه‌كان.
لێدوانی سیاسی توركیا و هۆشداریه‌كانی جدی و سهركشێشی و مه‌ترسیدارن
له‌باره‌ی لێدوانه سیاسی و پاڵپشتیه‌كانی توركیا بۆ ئازه‌ربایجان، سه‌رۆكی فڕه‌نسا وتی، "لێدوانی سیاسی توركیا و هۆشداریه‌كانی جدی و سهركشێشی و مه‌ترسیدارن".
ماوەی سێ رۆژە شەڕو پێکدادان لە ناوچە سنوریەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا بەردەوامە
ماوەی سێ رۆژە شەڕو پێکدادان لە ناوچە سنوریەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا بەردەوامە و تا ئێستاش دەیان کەس کوژراون و سەدانی دیکەی برینداربون.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركی رایگه‌یاندبو، وڵاته‌كه‌ی هه‌م له‌سه‌ر زه‌وی و هه‌م له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجان وه‌ستاوه، ده‌یانه‌وێت كێشه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری له هه‌رێمی قه‌وقاز بێته‌دی.
پێكدادانه سه‌ربازییه‌كانی نێوان ئه‌رمه‌نستان و ئازه‌ربایجان له 27ی ئه‌م مانگه ده‌ستی پێكرده‌وه و ئیلهام عه‌لیف سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان دانی بهداوكاری دۆخی شه‌ڕ له ژماره‌یه‌ك له شار و ناوچه‌كانی كۆمار و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆدا نا، هاوكات حكومه‌تی ئه‌رمه‌نیش به‌هۆی ڕوداوه‌كانی قه‌ره باغه‌وه دۆخی جه‌نگی له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان نیگه‌رانی قوڵیان ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه به‌رفراوانه‌كانی هه‌رێمی قه‌ره باغ و دا‌واشیان له ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستان كرد، كه ده‌ستبه‌جێ ئاگر به‌ست رابگه‌یه‌نن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دانوستان.
خەندان
