ئەمڕۆ جێگرەوەی میری کوێت سوێندی دەستووری دەخوات

ئەمڕۆ جێگرەوەی میری کوێت سوێندی دەستووری دەخوات

جێگرەوەی میری کۆچکردووی دەوڵەتی کوێت سوێندی دەستووری دەخوات.

ئێوارەی رۆژی سێشەممە 29-9-2020، دیوانی شاهانەی کوێت کۆچی دوایی میر سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباحی میری وڵاتەکەی، لە تەمەنی 91 ساڵی، راگەیاند.

بەپێی دەستووری کوێت، میرایەتی بە میراتگری لە چوارچێوەی بنەماڵەی سەباح دەمێنێتەوە و بەهۆی ئەوەی نەواف بن ئەحمەد جابر ئەلسەباح، زڕبرای میری کۆچکردوو شازادەی جێنشینی وڵات بووە، بە میری نوێی کوێت دیاری کرا.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 30-9-2020، شێخ نەواف بن ئەحمەد جابر ئەلسەباح لەبەردەم ئەنجوومەنی ئوممە (پەرلەمانی کوێت)، سوێندی دەستووری وەک میری نوێی وڵات، دەخوات.








باسنيوز
Top