ئازەربایجان و ئەرمینیا پێشنیازی هەرچەشنە دانوستانێک ڕەت دەکەنەوە

ئازەربایجان و ئەرمینیا پێشنیازی هەرچەشنە دانوستانێک ڕەت دەکەنەوە


هەردوو وڵاتی ئازەربایجان و ئەرمینیا کە ماوەی چوار ڕۆژە لەسەر ناوچەی قەرەباخ شەڕیان دەست پێ کردووە، هەرچەشنە پێشنیازێک بۆ گفتوگۆ و دانوستان لەبارەی ئەو ناوچەیەیان ڕەت کردەوە.

لەمبارەوە ئیلهام عەلیۆف، سەرکۆماری ئازەربایجان، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی ڕووسیا، هەرچەشنە دانوستانێکی لەگەڵ ئەرمینیا بە توندی ڕەت کردووەتەوە. لە بەرانبەردا نیکۆل پاشینیان، سەرکوەزیرانی ئەرمینیشاش لە لێدوانێکدا بۆ میدیای ڕووسیا ڕای گەیاندووە تا ئەوکاتەی شەڕ و ئاڵۆزییەکان بەردەوام بن، ناتوانن دانوستان بکەن.

لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی ئازەربایجان و ئەرمینیا کەلە ناوچەی ئاگۆرنۆ – قەرەباخ شەڕێکی قورسیان دەست پێ کردووە، هەردوولا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە زەبری قورسیان لە بەرانبەرەکەیان داوە.

هەوڵی ڕێبەرانی بەشێک لە وڵاتانی جیهان، بۆ ڕاگرتنی شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە قەرەباخ، لە ڕۆژی یەکشەممەوە دەستی پێ کردووە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ ئەنجامیکی نەبووە و بڕیارە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی شەممەی داهاتوو لەمبارەوە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ساز بکات.

لە شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی ڕۆژانی ڕابردوودا هەتا ئێستا ١٠٠ کەس لە هەردوولا بوونەتە قوربانی.

هەر لەمبارەوە دوێنی سێشەممە ئەرمینیا تورکیای بەوە تۆمەتبار کردووە کە ڕاستەوخۆ لە بەرەکانی شەڕ دایە و بە چەکی قورس و فڕۆکەی بیفڕۆکەوانەوە پشتیوانیی ئازەربایجان دەکات و باسی لەوە کردوووە کە فڕۆکەیەکی شەڕەکەری سۆخۆ – ٢٥ی تورکیای خستووەتە خوارەوە.

ئەرمینیا هێشتا بەڵگەی سەلمێنراوی لەمبارەوە نەخستووەتە روو و تورکیاش ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردووەتەوە.





باسنيوز
Top