لە ئاكامی هەوڵی پووچەڵكردنەوەی هاوەنێك 5 كەس كوژران
ئەمڕۆ سێشەممە 29/9/2020، لە ئاكامی پووچەڵكردنەوە و ناكاراكردنی هاوەنێكی كۆن، تەقینەوەیەك رووی دا و پێنج كەس گیانیان لە دەست دا و كەسێكی تر بریندار بوو، زیان بە شوێنكارەكانی ئەو سنوورەش كەوت.
پۆلیسی ناوچەكە، لە هەوڵدایە فرۆشیاری ئەو هاوەنە بدۆزێتەوە، كە بە بازرگانێكی كۆنەكڕینی داوە، كە ئەو بازرگانەش لەو تەقینەوەیەدا گیانی لە دەست داوە.
باسنيوز
