هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش پەسنی بوێری و ئازایی خانمە پێشمەرگەكەكانی كوردستان دەدات
ئەمڕۆ سێشەممە 29/9/2020، لە تویتێكدا، كە لە پەیجی فەرمیی تویتەری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بڵاوكراوەتەوە، هاوشان لەگەڵ دانانی چەند وێنەیەكی خانمانی پێشمەرگە، لە پەسنی ئەواندا ئاماژە بەوە كراوە "خانمە پێشمەرگە چالاك و ئازاكان، لە ریزی پێشەوەی شەڕی دژی داعشدا بوون، ئەو خانمانە بەوپەڕی بوێری و ئازاییەوە شەڕیان دەكرد و سەلماندیان ڕەهەندێكی پتەو و بەهێزی ریزی هێزە جەنگاوەرەكانن".
باسنيوز
