ماکرۆن: کاردەکەم بۆ سەپاندنی سزا بەسەر دەسەڵاتی بیلاروسدا

 ماکرۆن: کاردەکەم بۆ سەپاندنی سزا بەسەر دەسەڵاتی بیلاروسدا
سەرۆکی فڕەنسا داوای لە حکومەتی بیلاروس کرد کە دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران بوەستێنێت و دەستگیرکراوەکانیش ئازادبکات، بە پێچەوانەشەوە پێویستە سزا بەسەر دەسەڵاتی وڵاتەکە بسەپێنرێت.

پێویستە لەسەر حکومەتی بیلاروس پڕۆسەی دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران بوەستێنێت و بەندکراوەکانیش ئازادبکات


ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێویستە لەسەر حکومەتی بیلاروس پڕۆسەی دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران بوەستێنێت و بەندکراوەکانیش ئازادبکات.

فڕەنسا دان بە ئەلیکسەندەر لۆکاشینکۆ نانێت وەک سەرۆکی بیلاروس، بەڵکو کاردەکات بۆ ئەوەی بە زوترین کات سزا بەسەر دەسەڵاتەکەیدا بسەپێنێت


ئاماژەی بەوەشکرد، فڕەنسا دان بە ئەلیکسەندەر لۆکاشینکۆ نانێت وەک سەرۆکی بیلاروس، بەڵکو کاردەکات بۆ ئەوەی بە زوترین کات سزا بەسەر دەسەڵاتەکەیدا بسەپێنێت.

ماکرۆن باسی لەوەشکرد، ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ سڤیتلانا تیخانۆڤیسکایا، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی بیلاروس کۆدەبێتەوە، چونکە پەنای بۆ فڕەنسا هێناوە لە چارەسەری قەیرانی دیموکراسی وڵاتەکەی.

سەرۆکی فڕەنسا داوای لە وڵاتانی جیهان کرد رێگری لە هەر دەستێوەردانێک بگرن کە لە کاروبارەی بیلاروس ئەنجامدەرێت، چونکە قەیرای ئەو وڵاتە دەبێت لە ناوخۆدا چارەسەر بکرێت.

27ی ئەم مانگە، ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا رایگەیاند، ئەوەی لە بیلاروسدا رودەدات قەیرانی دەسەڵاتە، دەسەڵاتی زۆرە ملێ هیچ بنەمایەکی دیموکراسی تێدا نییە، ئەوەی ئێستا لەسەر لۆکاشینکۆ پێویستە دەستبەرداربونە لە پۆستەکەی بە شێوەیەکی خۆبەخشانە.






خەندان
Top