ئەمشەو ترەمپ و بایدن رووبەڕووی یەک دەبنەوە

ئەمشەو ترەمپ و بایدن رووبەڕووی یەک دەبنەوە


هەردوو کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی و بەشێوەی راستەوخۆ، رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

رووبەڕووبوونەوە تەلەڤزیۆنییەکە کاتژمێر 9ـی شەوی سێشەممە 29-9-2020 (کاتژمێر 4ـی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە بە کاتی هەولێر) لە زانکۆی کیس ویسترن ریزێرڤ لە شاری کلیڤلاند لە ویلایەتی ئۆهایۆن رێک دەخرێت و بڕیارە دوای ئەوەش، لە دوو شوێنی دیکەش لە 15 و 22ـی مانگی داهاتوو (مانگی 10ـی 2020)، رووبەڕووبوونەوەی تەلەڤزیۆنی ساز بکەن.

لە رووبەڕبوونەوەکەدا، دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان و جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان، قسە لەسەر شەش پرس و تەوەری پەیوەندیدار بە وڵاتەکەیان دەکەن، کە بریتین لە؛

- پەتای کۆرۆنا

- دادگای باڵای ئەمریکی

- ئابووریی ئەمریکا

- پرسەکانی تایبەت بە نەژادپەرستی و توندوتیژی لە ئەمریکا

- کارەکانی پێشووی بایدن و ترەمپ

- پاکیی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەمریکا

کاتی دیاریکراو بۆ رووبەڕووبوونەوە تەلەڤزیۆنییەکە 90 خولەکە و دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن ماوەی 15 خولەکیان لەبەردەست دەبێ بۆ قسەکردن لەسەر ئەو شەش تەوەرەی دیاری کراوە.

بڕیارە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە 3-11-2020 بەڕێوە بچێت و تێیدا دۆناڵد ترەمپ وەک کاندیدی کۆمارییەکان، رکابەریی جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان دەکات و هەوڵی بوونەوە بە سەرۆکی ئەمریکا بۆ خولێکی دیکە، کە چوار ساڵە، دەدات.








باسنیوز
Top