پیلۆسی: قەرەزەكانی ترەمپ پرسێكی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكایە

پیلۆسی: قەرەزەكانی ترەمپ پرسێكی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكایە
نانسی پیلۆسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا، ئەمڕۆ دووشەممە، رایگەیاند، قەرزەكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا، كە رۆژنامەی نیۆیۆرك تایمز باسیكردووە، یەكێكە لە پرسەكانی ئاسایشی نەتەوەیی.

پیلۆسی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ MSNBC گوتی: جەماوەر و خەڵكی ئەمەریكا شایانی ئەوەن بزانن ترەمپ قەرزاری كێیە و پارەی كێی لە لایە.

گوتیشی: روون نەبووەتەوە، كێ قەرەزەكانی داوە و ئایە پەیوەستە بە وڵاتانی جیاجیا.. كە لەوانەیە دەسەڵات و ھەژموونیان لە سەر سەرۆك كۆمار ھەبێت. "ئەمە بۆ من مەسەلەیەكی ئاسایشی نەتەوەییە".

ئاژانسی رۆیته‌رز لەزاری ترەمپی گواستووەتەوە و لە وڵامدانەوەی ئەو راپۆرتەدا گوتویەتی: "ھەواڵی درۆن".

رۆژنامەكە پێشتر لە راپۆرتێكدا ئاماژەیكردووە، ترەمپ لە ساڵی 2016 و 2017 تەنھا 750 دۆلاری لەو باجەی لە سەریەتی داویەتە حكومەت و ماوەی 10 ساڵ دەبێت ترەمپ باجی بە حكومەت نەداوە.
rudaw -
Top