وەزارەتی دەرەوەی ئێران روونکردنەوە لەبارەی هەواڵی دانوستاندنی تاران - واشنتن دەدات

وەزارەتی دەرەوەی ئێران روونکردنەوە لەبارەی هەواڵی دانوستاندنی تاران - واشنتن دەدات


وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران روونکردنەوە لەبارەی هەواڵی دانوستاندنی وڵاتەکەی و ئەمریکا، دەدات.

پێشتر چەند سەرچاوەیەکی هەواڵی باسیان لەوە کردبوو، کە ئەمریکا و ئێران لە مەسقەتی پایتەختی عومان دەستیان بە دانوستاندن کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 28-9-2020، سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوە.

سەعید خەتیبزادە پێیوایە ئەو هەواڵانە بەشێکن لە هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ بەرژەوەندیی دۆناڵد ترەمپ.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردووەتەوە، کە بۆ دەستکردن بە دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا، پێویستە ئەو وڵاتە دان بە هەڵەکانی خۆیدا بنێت و شەڕی ئابووری لە دژی ئێران رابگرێت و قەرەبووی زیانەکانی ئێران بکاتەوە.






باسنیوز
Top