ئازەربایجان دۆخی جەنگی راگەیاند
به‌گوێره‌ی مدیاكان، سوپای ئازەربایجان لە پێشڕەوەییەکانی دژی ئەو گروپانەی خۆیانداوەتە پاڵ ئەرمینیا و دژی ئازەربایجان وەستاونەتەوە، دەستپێکرد و چیایەکی ستراتیژی لە ھەرێمی قەرەباخ کۆنترۆڵکرد.
حیکمەت حاجێڤ، گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری ئازەربایجان رایگەیاند: سوپای وڵاتەکەی چیای ستراتیژی مرۆڤداغیان لە دەستی ھێزه‌كانی پاڵپشتی ئەرمینیا دەرھێناوه.
ئیلھام عالیەڤ سەرۆکی ئازەربایجانیش رایگەیاند: ئەرمینیا دەستپێشخەری شەڕی کردووە و به‌ره بەیانی ئه‌مڕۆ بۆردومانی شوێنی نیشتەجێبوونی مه‌ده‌نی و بنکە سەربازییەکانی ئازەربایجانی کردووە و چەندین کەسیش بەھۆی بۆردوومانەکانەوە بوونەتە قوربانی.
عالیەڤ گوتیشی: "خوێنی شەھیدەکانمان لەسەر زەوی نامێنێتەوە و وەڵامی ھێرشەکانی ئەرمینیامان داوەتەوە و زیانی زۆرمان پێگەیاندوون".
لای خۆشییه‌وه سوپای ئه‌رمینیا رایگه‌یاند، بەھۆی بۆردوومانەکانی سوپای ئازەرباینجانەوە 23 چه‌كداری گروپێكی سەر بە ئەرمینیا کوژران و زیاتر لە 100ی دیکەشیان بریندار بوون.
گروپێك لە ھەرێمی قه‌ره‌باخ لە ناو ئازەربایجان پشتگیری لە ئەرمینیا دەکەن و دژی حکومەتی ئازەربایجان وەستاونەتەوە.
سوپای ئازەربایجانیش ھێرشیکردووەتە سەریان و بەھۆیەوە 23 کەسیان کوژراوە و زیاتر لە 100ی دیکەش برینداربوون.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، لە باکۆ و یەریڤانیش خەڵکی سڤیل بەھۆی ھێرشەکانەوە بوونەتە قوربانی.
هاوكات سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا رایگەیاند: ئازەربایجیان شەڕی لە دژی وڵاتەکەمان ھەڵگیرساندووە.
دوای دەستپێکردنەوەی شەڕ لەسەر هه‌رێمی قه‌ره‌باخی كێشه لەسەر له نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا، نیکۆل پاشینیان سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا گوتی: جارێکی دیکە دەسەڵاتدارانی ئازەربایجان شەڕیان لەدژی خەڵکی ئەرمینیا ھەڵگیرساندەوە.
لە گوتارێکدا کە لە تەلەفزیۆنی فەرمی ئەرمینیا بڵاوکرایەوە: سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە گوتی: ئێستا لە باشووری قەفقازەوە له دژی ئازەربایجان لەشەڕدان و ناشزانن دەرئەنجام و لێکەوتەکانی شەڕەکە چۆن دەبن.
دوای ئه‌و گرژیانه‌ش، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا داوای راگرتنی شەڕ لە ئەرمینیا و ئازەربایجان كرد.
کۆشکی کریملن رایگەیاند، زۆر گرنگە ھەموو ھەوڵێك بۆ رێگریکردن لە زیاتر تەشەنەسەندنی رووبەرووبوونەوەکان بدرێن. لەھەمووشی گرنگتر کۆتاییھێنانە بە شەڕ.
بەگوێرەی راگەێندراوی کۆشکی کریملن، پوتن له رێگه‌ی تەلەفۆنهوه قسەی لەگەڵ نیکۆل پاشینیان، سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا کردووە و ھەوڵی کۆتایھێنان بە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان ھەردوو وڵات دەدات.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، توركیا یه‌كه‌م كاروانی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی سووریای ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی قه‌ره‌باغی كێشه له‌سه‌ر له نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان كرد، كه پشتیوانی له ئه‌نقه‌ره وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له ئازه‌ربایجان له جه‌نگی دژ به ئه‌رمینیا.
روانگه‌ی ناوبراو ئاشكراشیكرد، یه‌كه‌م كاروانی ئه‌و چه‌كدارانه له رێگه‌ی توركیاوه گوازراونه‌ته‌وه و گه‌یشتوونه‌ته وڵاتی ئازه‌ربایجان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ئه‌و چه‌كدارانه به‌ر له چه‌ند رۆژێك له ناوچه‌ی عه‌فرینه‌وه گوازرابوونه‌وه بۆ توركیا"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كی پێشوه‌خته بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه‌دا، ئاشكراشیكرد، "ئێستا كاروانێكی دیكه‌ش ئاماده كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی ئازه‌ربایجان بكرێت".
وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، چالاكوانانی ئه‌رمه‌نی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه به گوته‌ی خۆی له دیمه‌نه‌كانیدا نیشان ده‌درێت، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كانیان به زمانی عه‌ره‌بی دروشمی دژ به ئه‌رمینیا ده‌ڵێنه‌وه و وه‌ك ئاماژه‌یان پێداوه، "ئه‌وان گروپه میلیشیاكانی سووریا‌ن كه فه‌رمان له توركیا وه‌رده‌گرن و به‌ره‌و ئازه‌ربایجان له دژی ئه‌رمینیا به‌ڕێوه‌ن".
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م ته‌قه‌ی جه‌نگی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له هێڵی ته‌ماسی نێوان هه‌ردوو وڵات له هه‌رێمی قه‌ره‌باخ ته‌قێندرایه‌وه و به گوته‌ی سه‌رچاوه میدیاییه‌كان، تا ئێستا ژماره‌یه‌ك سه‌رباز له نێوان هه‌ردوو لادا كوژران و بریندار بوونه.
k24 -
