لە چین بە هۆی گازی یەكەم ئۆكسیدی كاربۆنەوە 16 كرێكاری كانەیەكی خه‌ڵووز گیانیان لەدەست دا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27/9/2020، ده‌سه‌ڵاتداران و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی چین، ئاماژەیان بەوە كرد، كه 17 كه‌س له كانەیەكی خه‌ڵووز گیریان خواردووە، یەكێك لەوان گواستراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه و ئه‌وانی دیكه‌ش هیچ نیشانه‌یه‌كی ژیانیان پێوه دیار نییه.
رووداوه‌كه سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ له كانەیەكی خه‌ڵووزی" سونگتساو" ی سه‌ر به كۆمپانیایه‌كی وزه‌ی خۆجێی ڕووی داوە و تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
ئاژانسی سكای نیوزی بریتانی به پشتبه‌ستن به ئاژانسی هه‌واڵی فەرمیی چینی نوێ" چینخوا" بڵاوی كردووەته‌وه به هۆی سووتانی پشتێنه‌یه‌ك ئاستی یه‌كه‌مین ئۆكسیدی كاربۆن به‌رزبووەته‌وه و ئه‌و رووداوه‌ی لێ كه‌وتووەته‌وه.
بە هۆی زۆری كانەكانی خەڵووز لە چین، ساڵانە بە هۆی تەقینەوە و رووداوی جۆراوجۆر لەو كانانە، ژمارەیەكی زۆر كرێكار و كاركەری ئەو شوێنانە گیان لە دەست دەدەن.
باسنيوز
