فڕەنسا هەڕەشەی هەڵوێست وەرگرتن لەبەرامبەر روسیا دەکات

 فڕەنسا هەڕەشەی هەڵوێست وەرگرتن لەبەرامبەر روسیا دەکات
وەزیری دەرەوەی فڕەنسا رایگەیاند، پێویستە مۆسکۆ بەشێوەیەکی دادوەرانە لێکۆڵینەوە لەپرسی ژەهرخواردکردنی ئەلێکسی ناڤالنی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی بکات، ئەگەر هەنگاو لەدژی ئەو وڵاتە دەنێن.

بەگوێرەی میدیاکانی فڕەنسا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ جان لی دریان وەزیری دەرەوەی فڕەنسا رایگەیاند، پێویستە مۆسکۆ بەشێوەیەکی دادوەرانە لێکۆڵینەوە لەپرسی ژەهرخواردکردنی ئەلێکسی ناڤالنی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی بکات، ئەگەر هەنگاو لەدژی ئەو وڵاتە دەنێن.

لەمیانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی پاریسیان، وەزیری دەرەوەی روسیا راشیگەیاندوە، پێمانوایە حاڵەتەکە سادەیە و تێگەیشتن لێی زۆر ئاڵۆز نیە، هەوڵێکی کوشتنە و لەناو روسیا دراوە بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی کە لەلایەن حکومەتی روسیاوە بەرهەمهاتوە و لەدژی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە بەکارهێنراوە، لەبەرئەوە داوا لەروسیا دەکەین رۆشنایی بخاتە سەر راستییەکانی ئەم روداوە، ئەگەرنا یەکێتی ئەوروپاش هەنگاوی جدیتر لەوباریەوە دەنێت.

رۆژی 20-ی ئابی رابردو، ناڤانلی پاش لەبێهۆشبونی گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی سەربازی لەئۆمیسکی ئەڵمانیا و دواتر حکومەتی ئەڵمانیان بەفەرمی رایگەیاند، ناوبراو بەچەکی کیمیایی ژەهرخواردکراوە.








خەندان
Top