ئهو دوو هۆكارهی دۆخی دارایی یانهكانی پهكخستووه
ئەگەر ئێمە سەیری جیاوازی نێوان یانەکانی و کوردستان و جیهان بکەین دەبینین کەوا جیاوازییەکی زۆر هەیە لە نێوان سەربەخۆیی دارایی ئەوان لەگەڵ یانەکانی ئێمەدا، چونکە ئەوان داراییەکی سەربەخۆیی گەورەیان هەیە و جگە لەوەش یاریزانەکانی ئەو یانە جیهانیانە بە رێکلامکردن دەتوانن داهاتێکی ئێگجار زۆر بۆ یانەکانیان کۆ بکەنەوە، هەوروەها ئەو یانانە لە رێگەی فرۆشتنی بلیتی یارییەکانیان دووبارە دەتوانن داهاتێکی باش بۆ یانەکەیان بەدەست بێنن، چەندەها سپۆنسەری جیهانی به مهبهستی بازرگانی ئامادەن سپۆنسەری ئەو یانە جیهانیانە بکەن.
بەڵام لە کوردستان ئەگەر سەیری بکەین دەبینین هیچ کۆمپانیایەک ئامادە نییە سپۆنسەری یانەکان بکات و تا ئێستا یانەکان نەیانتوانیوە سپۆنسەر بۆ خۆیان پەیدا بکەن ئەویش لە بەر دوو هۆکار، یەکەمیان نەبوون یا کەمی کۆمپانیای گەورە کە نەیانتوانیوە ئەو کارە بکەن، یان ئەگەر دروستر بڵێن پێویستیان پێنەبووە، دووەمیشیان یانەکانی ئێمە زۆرینەی چالاكی و بهشداریكردنهكانیان له سنوورێكی دیاریكراوی نێوخۆیه، واتە بەشداری دەرەوەیان کەمە، ئهمهش بووهته بهربهستێكی گهوره كه یانهكان نهتوانن له نێو بازنهی ریكلام و كاری بازرگانی به شێوهی فراوان خۆیان ببیننهوه، لەگەڵ ئەوەش نەبوونی یاسایەکی هاوچەرخ بۆ کارکردنیان، له لایهك هەرچی داهاتیان هەیە بۆ خۆیانە و لەلایەکی تریش داوای هاوکاری لە حکومەت دەکەن، ئەمەش بەهۆی نەبوونی یاسایە، چونکە دەبێت یاسایەکی نوێ لە ڕوانگەی فەلسەفەی دەسەڵات بۆ بەرێوەبردنی کاروباری وەرزش دابرێژرێت کە بتوانێت ئەو بابەتە رێک بخات و بەرچاوڕونیەک بداتە هەموو لایەنەکان، هەر کاتێکیش یانەکانی ئێمە توانیان وەک کۆمپانیایەکی وەرزشی کاری خۆیان بکەن ئەوکات هەم دەتوانن ببنە خاوەنی سەربەخۆیی خۆیان و هەمیش دەتوانن باج بە حکوومەتیش بدەن بە پێی ئەو خزمەت گوزارییانەی بۆیان دابین دەکرێت، بەو شێوەیەش رۆڵی دەبێت لە گەشەپێدانی سامانی ئابووری نیشتیمانی و کارگێری دارایی وەرزشی سەربەخۆ کە بۆخۆی دەتوانێرێت وەک ئابووریەکی نیشتیمانی سەیر بکرێت بەرەو پێش بچێت.
K24 -
