فەڕەنسا: هێرشەکەی پاریس هەوڵێکی تیرۆریستی بووە
جەختیشی کردووە ئەو هێرشە هەوڵێکی تیرۆریستی و خوێناوی بووە لەدژی وڵاتەکەمان.
بەپێی زانیاریی میدیاکانی فەڕەنسا هەتا ئێستا لە پێوەندی لەگەڵ ئەو هێرشەدا حەوت گومانلێکراو دەستگیر کراون.
دوێنێ هەینی لەناو شاری پاریس و لە نزیک نووسینگەی پێشووی گۆڤاری شارلی ئیبدۆ کە پێشتر چەند کاریکاتێرێکی پێغەمبەری ئیسلامی بڵاو کردبووەوە، کەسێک بە ساتۆری قەسابی چوار کەسی بریندار کردووە و باس لەوە دەکرێت کەسی هێرشبەر لەناو دەستگیرکراوەکاندایە.
ئەم هێرشە دوای ئەو ڕووداوە هاتووە کە شارلی ئیبدۆ، گۆڤاری تەنزی فەڕەنسی کە ساڵی ٢٠١٥ لەبەر بڵاوکردنەوەی چەند کاریکاتێرێکی پێغەمبەری ئیسلام کەوتبووە بەر هێرشی توندڕەوەکان، دیسان ئەو کاریکاتۆرانەی ڕێکەوتی ١ی ٩ی ٢٠٢٠ بە مانشێتی (ناکرێ مێژوو بنووسرێتەوە، یان بکرێتەوە) چاپ و بڵاو کردەوە کە جارێکی دیکە لەلایەن توندڕەوەکان هەڕەشە لە بەریوەبەرانی گۆڤارەکە کرا.
ڕۆژێک دوای بڵاوبوونەوەی ئەو کاریکاتێرانە، پرۆسی دادگاییکردنی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشانە دەستی پێ کرد و ئێستاش پرۆسەی دادگاییکردنەکە هەر بەردەوامە.
باسنیوز
