چوار بەندکراو لە میسر لەکاتی بردنیان بۆ لەسێدارەدان هەڵاتن و کوژران
وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر له راگه‌یێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، چوار به‌ندكراوه كوژراوه‌كه، به له‌سێداره‌دان سزادرابوون و له‌و كاته‌ی لیژنه‌ی له‌سێداره‌دان هاتبوون بۆ بردنیان و جێبه‌جێكردنی بڕیاری له‌سێداره‌دانیان، هه‌وڵی هه‌ڵاتنیان داوه و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر پاسه‌وانانی گرتووخانه‌كه و پێكدادان روویداوه، له ئه‌نجامدا هه‌ر چواریان كوژران.
بەپێی راگەیێندراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر، له‌نێو كوژراوه‌كانی هێزه‌كانی پاسه‌وانی گرتووخانه دوو ئه‌فسه‌ر هه‌بوون به پله‌كانی عه‌قید و رائید له‌گه‌ڵ دوو پاسه‌وانی دیكه، سێ پاسه‌وانیش برینداربوون كه دووانیان دۆخی ته‌ندروستییان ناجێگیره و له نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی قاهیره له‌ژێر چاودێریی چڕدان.
به‌شێك له چالاكوانان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی میسر، به گومانن له راگه‌یێندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌ڵێن، سیناریۆیه‌كه، وه‌زاره‌ت دایڕشتووه و دووره له راستی "ئه‌وه‌ی گوزه‌را رووداوێكی جیاوازه و ته‌واو ته‌مومژاوییه و پێویسته داواكاری گشتیی ده‌وڵه‌ت ئه‌م دۆسیه‌یه بجوڵێنێت بۆئه‌وه‌ی راستییه‌كان ئاشكرابكرێت و هۆكاری كوژرانی به‌ندكراوان و پاسه‌وانه‌كان بزانرێت".
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشدا رووداوی كوژرانی ئه‌و هه‌شت كه‌سه كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكهوتهوه بەشێوەیەک، چه‌ندین جۆر باسوخواسی جیاواز بڵاوكراونه‌ته‌وه.
rudaw -
