یۆنان: دەبێ یەکێتیی ئەورووپا خۆی بۆ سزادانی توركیا ئامادە بکات
گوتەبێژی حکووومەتی یۆنان گوتیشی: "دەبێت یەكێتی ئەورووپا سزای توركیا بدات، ئەمەش باشترین كاریگەرییە بۆ سەر توركیا، بەڵام یەكێتیی ئەورووپا لێی ڕانەهاتووە پەلە بكات بۆ چۆنیەتیی سزادانی وڵاتێك، بۆیە وەكوو یۆنان داوا دەكەین یەكێتی ئەورووپا خۆی بۆ سزادانی توركیا ئامادە بكات".
ستیلیۆس پێتساس باسی لەوەش كردووە: "ئەڵمانیا لە نێوان یۆنان و توركیا نێوەندگیری دەكات تا بگەنە رێككەوتن لە دەریای سپیی ناوەڕاست، بەڵام یۆنان تا دڵنیا نەبێتەوە لەوەی توركیا لە دەریای سپی بكشێتەوە، ئەوان ناتوانن بگەنە هیچ ڕێككەوتنێك".
گرژی و ئاڵۆزیی نێوان تورکیا و یۆنان کە لەسەر غازی سروستیی دەریای ناوەڕاست و نزیک دوورگەکانی یۆنانە کەلە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا تورکیا تاکلایەنە هەوڵی دەستخستنی غازی سروشتی تێدا دەدات و ئەمەش وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپای نیگەران کردووە و لە بەرانبەر تورکیا هەڵوێستیان گرتووە.
باسنيوز
