تاوەری ئیڤڵ بە هۆی گومانی بوونی بۆمب و مەترسییەوە چۆڵ كرا

تاوەری ئیڤڵ بە هۆی گومانی بوونی بۆمب و مەترسییەوە چۆڵ كرا
پۆلیسی فەرەنسا، گەشتیارانی ناچار كرد كە تاوەری ئیڤل چۆڵ بكەن، ئەوەش بە هۆی گومانی هەبوونی بۆمبەوە لە نێو تاوەرەكەدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 23/9/2020، سەرچاوەیەك لە پۆلیسی فەرەنسا بە ئاژانسی رۆیتەرزی ڕاگەیاند، كە لە لایەن پۆلیسەوە گەشتیاران لە تاوەری ئیڤڵ دوور خرانەوە و شوێنەكەیان پێ چۆڵ كرا، بەڵام سەرچاوەكە ئەوەی دووپات نەكردەوە، كە ئەو چۆڵكردنە بە هۆی هەڕەشەی بوونی بۆمبەوەیە لە نێو تاوەرەكەدا یان هۆكارێكی دیكەی لە پشتە. ئەمە لە كاتێكدایە بەشێكی مێدیاكان هۆكاری چۆڵكردنەكە بۆ بوونی بۆمب لە نێو تاوەرەكەدا دەگەڕێننەوە.

پەیامنێری ئاژانسی سكای نیوزیش ڕای گەیاندووە، كە لە كاتێكی پێشتردا، دیواربەندێكی ئەمنی لە نزیك تاوەرەكە دروست كرا، دوای داخستنی شوێنەكە بە هۆی گومانكردن لە هەبوونی بۆمبەوە.

مێدیاكان بڵاویان كردەوە، چۆڵكردنی ئیڤڵ، دوای ئەوە هات، كە كەسێك پەیوەندییەكی تەلەفۆنی بە پۆلیسەوە كرد و ئاگاداری كردنەوە كە بۆمب لە نێو تاوەرەكەدا هەیە.













باسنيوز



Top