سه‌رۆكی چین: شه‌ڕی گه‌رم و ساردمان ناوێت
ئه‌مڕۆ، سه‌رۆكی چین له رێی ڤیدیۆكۆنفرانسه‌وه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی 75ـه‌مینی ساڵانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی كرد و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، گوتی: په‌كین نایه‌وێت دژی هیچ وڵاتێك بچێته شه‌ڕی سارد و گه‌رمه‌وه.
گوتیشی: ئێمه ده‌مانه‌وێت كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه‌دا به دانووستان و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین و نامانه‌وێت له یارییه‌ك تێوه‌بگلێین، كه ئه‌نجامه‌كه‌ی ته‌نیا سفره.
له باره‌ی كۆرۆناوه، سه‌رۆكی چین، داوایكرد، پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانی رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی بكرێت. ئێمه له‌سه‌رمانه پابه‌ندی ئه‌و رێنماییانه بین رێكخراوه‌كه رایانده‌گه‌یه‌نێت. پێویسته بواری ته‌واو بڕه‌خسێنین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه رۆڵی سه‌ركردانه‌ی خۆی بگێڕێت. به هیچ جۆرێك نامانه‌وێت هیچ هه‌وڵێكی به سیاسیكردنی كاری ئه‌و رێكخراوه له ئارادا بێت.
له باره‌ی بازرگانیشه‌وه گوتی: پێویسته رێكخراوی بازرگانی جیهانی وه‌ك به‌ردی بناغه بۆ هه‌ر هه‌وڵێك له‌و چوارچێوه‌یه بمێنێته‌وه.
k24 -
