لاڤرۆڤ کۆتاییهاتنی شەڕی رژێمی سووریا و گرووپە چەکدارییەکان رادەگەیەنێت

لاڤرۆڤ کۆتاییهاتنی شەڕی رژێمی سووریا و گرووپە چەکدارییەکان رادەگەیەنێت
وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆتاییهاتنی شەڕی چەکداری لە نێوان رژێمی سووریا و گرووپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە، رادەگەیەنێت.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا بە کەناڵی (ئەلعەرەبییە)ی راگەیاندووە، ئێستا تەنیا لە دوو ناوچەی سووریا رووبەڕووبوونەوەی چەکداری هەیە، کە بریتین لە ناوچەکانی ئیدلیب و رۆژهەڵاتی رووباری فورات.

سێرگی لاڤرۆڤ هەروەها رایگەیاندووە، ئێستا شەڕی چەکداری لەنێوان رژێمی سووریا و گرووپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە، کۆتایی هاتووە.

وەزیری دەرەوەی رووسیا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئیدلیب لەژێر کۆنترۆڵی گرووپی دەستەی تەحریر شامە، کە سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدەیە و بەپێی رێککەوتنی مۆسکۆ - ئەنقەرەش، تورکیا رووبەڕووی ئەو گرووپە تیرۆریستییە دەبێتەوە.

سێرگی لاڤرۆڤ لەبارەی رۆژئاوای کوردستانیشەوە، رایگەیاندووە، لە رۆژهەڵاتی رووباری فوراتیش هێزە ئەمریکییەکان ”بەشێوەی نایاسایی“ جێگیر بوون و هەماهەنگیی لەگەڵ لایەنە کوردییەکان دەکەن.

شەڕی ناوخۆیی سووریا لە مانگی ئاداری 2011 لەنێوان رژێمی ئەو وڵاتە و گرووپە چەکدارییە ئۆپۆزیسیۆنەکان دروست بووە.












باسنيوز


Top