نرخی نەوتی خاو دابەزینی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت
نرخی نەوتی خاوی برێنت 1.71 دۆلار دابەزی و لەدواین مامەڵەدا بە 41.44 دۆلار فرۆشرا.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 1.71 دۆلار دابەزی، کە دەکات 3.96%ی نرخەکەی و لەدواین مامەڵەدا بە 41.44 دۆلار فرۆشرا.
نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 1.8 سەنت دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و لە دواین مامەڵەدا بە 39.31 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا
لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 1.8 سەنت دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و لە دواین مامەڵەدا بە 39.31 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، بەوەش نرخەکەی بەڕێژەی 4.38% دابەزیوە.
ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە وڵاتانی ئەمریکا، فڕەنسا، ئیسپانیا و بریتانیا بەردەوام لە زیادبوندایە بە رێژەیەک وای لە بۆیس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا کردوە دوبارە بیر لە داخستنی وڵاتەکەی بکاتەوە، ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر گەشەسەندنی بازاڕکان دروست کردوە.
لەلایەکی دیکەوە لە ئێستادا ناکۆکی لە نێوان وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپێک+ لەبارەی توندکردنەوەی پابەندییەکانیان بە رێککەوتننامەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتەوە دروست بوە، ئەو هۆیەش وای لە وەبەرهێنەران کردوە نیگەرانی زیادبونی ئاستی خستنەڕوی نەوتی خاو بن لەبازاڕەکانی جیهاندا، بەوەش نرخەکەی روی لە دابەزین کردوە.
خەندان
