به‌گومانی جاسوسی بۆ چین پۆلیسێكی ئه‌مریكا ده‌ستگیرده‌كرێت
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی روسیا توده‌ی، پۆلیسێكی ئه‌مریكی كه بهرهگز چینیه و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكایه، تۆمه‌تباركراوه به‌وه‌ی له‌ناوچه‌ی تبت، زانیاری له‌باره‌ی چالاكی دیپلۆماته‌كان بۆ كونسوڵخانه‌ی چین گواستوه‌ته‌وه.
ئه‌و پۆلیسه ئه‌مریكیه له‌ساڵی 2018ه‌وه به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كونسوڵخانه‌ی چین
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان، ئه‌و پۆلیسه ئه‌مریكیه له‌ساڵی 2018ه‌وه به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كونسوڵخانه‌ی چین، به‌رده‌وام زانیاری له‌باره‌ی كاری پۆلیسیه‌وه پێداون و له‌هه‌ندێك چالاكی داخراویشیدا رێگه‌ی پێداون كه به‌رپرسانی كونسوڵخانه‌كه به‌شداربن، هه‌روه‌ها به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌دا گه‌ڕاوه كه ده‌یانه‌وێت كار بۆ كونسوڵخانه‌ی چین بكه‌ن.
ئه‌و پۆلیسه به ساخته‌كاریی ئه‌لیكترۆنی تۆمه‌تبار كراوه
جگه له تۆمه‌تی چالاكیی "بریكاری بیانی" ئه‌و پۆلیسه به ساخته‌كاریی ئه‌لیكترۆنی تۆمه‌تبار كراوه، زانیاری هه‌ڵه‌شی پێشكه‌ش كردوه رێگری له ژماره‌یه‌ك لێكۆڵینه‌وه كردوه و گرفتی بۆ بهئهنجامگهیشتنیان دروستكردوه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی شیوعیه‌كانی چین له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوه‌وه، ده‌ستی به‌سه‌ر تبتدا گرت و له ئه‌نجامدا چه‌ندین كه‌س ناوچه‌كه‌یان جێهێشتوه و رویان له‌وڵاتانی دیكه كردوه، به تایبه‌تی لایه‌نگرانی سه‌ربه‌خۆیی تبت و سه‌ركردایه‌تی خۆجێی له‌وانه‌ش 14 رێبه‌ری رۆحی دالای.
خه‌ندان
