نێچیرڤان بارزانی لەیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی پەیامێکی بڵاوکردەوە
ئهمڕۆ دووشهممه 21/9/2020، مهسرور بارزانى، سهرۆكى حكوومهتى ههرێمى كوردستان، له یادى 50 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، پهیامێكى پیرۆزبایی بڵاو كردهوه و دهڵێت: "بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی ناوەندیی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، لە یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی لە کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم".
سهرۆكى حكوومهتى ههرێمى كوردستان ئاماژهى بهوهش داوه: "زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان لە مێژووی ڕۆشنبیریی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا هەبووە، هەروەها ڕۆڵی زانایانی ئایینی لە بەرگریکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و گەشەپێدانی هزری میانەڕەوی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایینی لە کوردستاندا، جێی ستایش وپێزانینە، هیواداراین زانایانی ئاینیی بەردەوام بن لە ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەوی و بڵاوکردنەوەی پەیامی ئاشتیخوازی و لێبوردەیی و داکۆکیکردن لە ماف و دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان و هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە بۆ خۆپارێزی و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان".
خەندان
