له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا حه‌وت ملیۆن كه‌سى تێپه‌ڕاند

 له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا حه‌وت ملیۆن كه‌سى تێپه‌ڕاند
لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 204 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا (دووشەممە 21/9/2020)، کۆی گشتیی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە حه‌وت ملیۆن و چوار ھەزار و 768 کەس، ئەمەش لەکاتێکدایە بەیانیی دوێنێ یه‌كشەممە ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا، شەش ملیۆن و 967 ھەزار و 403 کەس بوو.

تا ئێستا لە ئەمریکا 204 هه‌زار و 118 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە‌، ھەروەھا چوار ملیۆن و 250 ھەزار و 140 کەسیش چاک بوونەتەوە.










باسنيوز
Share
Top