له‌ ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا ملیۆنێك و 97 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند

له‌ ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا ملیۆنێك و 97 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
لە ڕووسیا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لە ھەمان وڵات زیاتر لە 19 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ شەممە 19/9/2020، لە ڕووسیا شه‌ش ھەزار و 65 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە ملیۆنێک و 97 ھەزار 251 کەس. ‌

ھەر لە ڕووسیا 144 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 19 ھەزار و 339 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا 906 ھەزار و 462 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.













باسنيوز



Top