حەوت وڵاتی دیکەی عەرەبی هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل دەدەن

حەوت وڵاتی دیکەی عەرەبی هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل دەدەن
سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە حەوت دەوڵەتی دیکەی عەرەبی، هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل، دەدەن.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شێخ ناسر سەباح ئەحمەد، کوڕی گەورەی شای کوێت، رایگەیاندووە، کوێتیش دەتوانێ پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە.

دۆناڵد ترەمپ ئاشکرای کردووە، کە حەوت یان هەشت دەوڵەتی دیکەی عەرەبی هەوڵ دەدەن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی ببێتەوە.

رۆژی سێشەممە 15-9-2020، لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا و بە چاودێریی دۆناڵد ترەمپ، عەبدوڵڵا بن زاید، وەزیری دەرەوەی ئیمارات و بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئسرائیل، (رێککەوتنی ئاشتی) واژۆ کرد.

هەر لە هەمان رێوڕەسمدا، بنیامین نەتەنیاهۆ و عەبدوللەتیف زەیانی، وەزیری دەرەوەی بەحرێن، “رێککەوتنی راگەیاندنی ئاشتی”یان لەنێوان وڵاتەکانیاندا، واژۆ کرد.

پێشتر لە رۆژی 13-8-2020، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، محەمەد بن زایدی شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی و بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و ئیمارات و راگرتنی لەخۆگرتنی ناوچە کێشەلەسەرەکانی فەلەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە، رێککەوتن.

دواتر لە رۆژی 12-9-2020، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دوای ئیمارات، بەحرێن پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکاتەوە











باسنيوز



Top