تره‌مپ: شێتی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی رابگرن
بڕیاره له مانگی تشرینی دووه‌م داهاتوو، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌بچێت.
جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان، كێبڕكێ له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، كاندیدی كۆمارییه‌كان ده‌كات، كه ئێستا سه‌رداری كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكایه.
شاره‌زایه‌تی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌و بڕوایه‌دا، ساخته‌كاری ئه‌سته‌مه رووبدات و كارێكی ده‌گمه‌نه.
تره‌مپ له تویتێكدا نووسیویه‌تی: شێتێتی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی رابگرن. بڕێكی زۆری كارتی ده‌نگدان ره‌وانه‌ی هه‌موو شوێنێكی ئه‌م جیهانه ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی له رێی ئه‌لیكترۆنییه‌وه ده‌نگی پێ بدرێت. ئه‌مه شێتییه.
هه‌ڵبژاردنه‌كه له 3ی مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پێشتریش به‌شێك له ده‌نگده‌رانی ئه‌مه‌ریكا له رێی پۆستی ئه‌لیكترۆنییه‌وه ده‌نگیان داوه.
k24 -
