ئەمریکا: سزای هەر لایەنێک دەدەین چەک بە ئێران بفڕۆشێت
ئەمریکا سزا بەسەر هەر کۆمپانیایەکی چەکی نێودەوڵەتی دەسەپێنێت، کە بازرگانی چەک لەگەڵ ئێراندا بکات
ئیلۆت ئەبلارامز، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران و ڤەزوێلا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وڵاتەکەی سزا بەسەر هەر کۆمپانیایەکی چەکی نێودەوڵەتی دەسەپێنێت، کە بازرگانی چەک لەگەڵ ئێراندا بکات، ئەگەر هەر کۆمپانیایەک ئەو کارە ئەنجامبدات ساغکردنەوەی چەکەکانی لە بازارەکانی ئەمریکا قەدەغەدەکرێت.
ئەمریکا پلانی دوبارە سەپاندنەوەی گەمارۆی چەکی بۆ سەر ئێران داڕشتوە، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بەشێک لە پلانەکەی ئاشکرادەکات
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا پلانی دوبارە سەپاندنەوەی گەمارۆی چەکی بۆ سەر ئێران داڕشتوە، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بەشێک لە پلانەکەی ئاشکرادەکات، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوش زانیاری زیاتری لەسەر بڵاودەکاتەوە.
پێشتریش مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندبو، وڵاتەکەی هەمو کارێکی پێویست بۆ مسۆگەرکردنی گەرانەوەی سزا نێودەوڵەتییەکان بەسەر ئێراندا ئەنجامدەدات.
دوێنێ چوارشەممە حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لەمیانەی کۆبونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی رایگەیاند، هەفتەی داهاتو ئەمریکا شکستێکی گەورەی نوێ بۆ لە هەوڵەکانی بۆ سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ سەر ئێران تۆماردەکات، چونکە واشنتن چیتر ئەندامی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە نییە و مافی چالاککردنەوەی ئەو بەندەی رێککەوتننامەکەی نەماوە.
بڕیارە هەفتەی داهاتو ئەنجومەنی کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ بڕیاردان لەبارەی ئەو پڕۆژە بڕیاری ویلایەتە یەکگرتوەکان کە بۆ سەپاندنەوەی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ئێران پێشکەشیکردوە، کە بڕیارە مانگی داهاتو بەپێی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە لەسەری لابدرێت.
خەندان
