له توركیا مۆڵه‌تی شۆفێری ده‌خرێته سه‌ر ناسنامه‌ی كه‌سی
سولەیمان سۆیلۆ، وه‌زیری ناوخۆی توركیا له راگه‌یێندراوه‌كه‌یدا ده‌شڵێت، قۆناخی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه، دانان و جێگیركردنی زانیارییه‌كانی مۆڵه‌تی شۆفێرییه له‌سه‌ر ناسنامه ئه‌لیكترۆنییه تازه‌كه، له قۆناخی دووه‌میشدا كه بژارده ده‌بێت و به‌پێی ویستی هاووڵاتییان ده‌بێت، زانیاریی كارتی بانكه‌كانیش به هه‌مان شێوه ده‌خرێته سه‌ر ناسنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی، به‌مه‌ش هاووڵاتییان پێویستیان به‌وه نابێت مۆڵه‌تی شۆفێری و كارتی بانكه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵگرن و ته‌نیا ناسنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی بۆ هه‌موو شتێك به‌س ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له بودجه‌ی ساڵی 2020دا رایگه‌یاندبوو، پرۆژه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له‌ڕێگه‌ی سیسته‌مێكی ئه‌لیكترۆنیی نوێوه رێكده‌خرێت و كارئاسانی بۆ هاووڵاتییان ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی ناسنامه‌ی ئه‌لیكترۆنیی كه‌سی، هه‌موو جۆره زانیارییه‌ك كۆبكرێته‌وه و پێویست به هه‌ڵگرتنی هیچ جۆره كارتێكی دیكه نه‌كات كه په‌یوه‌ندیی له‌نێوان هاووڵاتییان و دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت هه‌بێت جگه له پاسپۆرت.
rudaw
