ئیسپانیا قۆناخی کۆتایی تاقیکردنەوەی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای دەستپێکرد

ئیسپانیا قۆناخی کۆتایی تاقیکردنەوەی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای دەستپێکرد

لە ئیسپانیا قۆناخی کۆتایی تاقیکردنەوەی پێکوتەی دژە کۆرۆنا دەستیپێکرد، پێکوتەکە لەلایەن کۆمپانیای جێنسنی دەرمان بە هاوکاریی تیمە لێکۆڵەرەکانی هەردوو نەخۆشخانەی دولا پرێنسیسا و لاپازی ئیسپانی بەرهەمهێنراوە.

150 خۆبەخش بەسەر 10 گرووپی 15 کەسی دابەشکراون و پێکوتەکە بە سێ ئاستی جیاواز دەدرێنە خۆبەخشەکان. هیچکام لەو خۆبەخشانە تووشبووی کۆرۆنا نین، بەڵکو هەموویان ساخ و تەندروستن. لێکۆڵینەوەکان جگە لە ئیسپانیا لە هەردوو وڵاتی هۆڵەندا و ئەڵمانیاش ئەنجامدراون و 740 خۆبەخشی گرتووەتەوە.

لەنێو 75 خۆبەخشدا تەمەنی 25 کەسیان لە سەرووی 65 ساڵانە و تەمەنی 50 کەسەکەی دیکەش لەنێوان 18 تاوەکو 55 ساڵانە.

دۆلۆریس ئۆچۆوا، سەرۆکی لێکۆڵەران لە نەخۆشخانەی دولا پرێنسیسا دەڵێت "ئەمڕۆ ئەوەی کە ئەنجامیدەدەین بریتییە لە پێدانی بڕی یەکەمی ڤاکسین و هەر کە پێدانی ڤاکسینەکەمان کۆتاییهات، ئەوکات وردەکاریی پرۆسەکە باسدەکەین".

ئالبێرتۆ بۆرۆبیا، هاوئاهەنگیکاری یەکەی پێدانی ڤاکسین لە نەخۆشخانەی دولا پرێنسیسا گوتی "لیستێك بە خۆبەخشەکان دەدەن تاوەکو رۆژانە پلەی گەرمی و ئاماژەکانی دیکەی جەستەیان تۆماربکەن، لە ئازار و سووربوونی چاو و شتەکانی دیکەش".

فرانسیسکۆ ئاباد، سەرۆکی یەکەی دەرمان لە نەخۆشخانەی دولا پرێنسیسا ئاماژە بەوە دەکات "سێ ئاست لە پێدانی ڤاکسین هەن، بەشێكیان کەم، بەشێکیان مامناوەند و بەشی سێیەمیان بڕێكی زۆر لە ڤاکسینیان پێدەدرێت. چەند گرووپێک هەن، بەشێکیان لەدوای یەک مانگ لە وەرگرتنی ڤاکسینی یەکەم، بڕی دووەمی ڤاکسین وەردەگرێت، بەشێکیان دوای دوو مانگ وەریدەگرن و بەشی سێیەمیان دوای سێ مانگ. بەو جۆرە ئێمە بۆمان دەردەکەوێت کە کام لە رێگەکان سیستەمی بەرگریی مرۆڤ بەهێزتر دەکات".

به‌شی بكه‌ لە



rudaw
Top