رۆحانی: شکستێکی گەورە چاوەڕوانی ئەمریکا دەکات
ئەمریکا شکستێکی گەورەی نوێ بۆ لە هەوڵەکانی بۆ سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ سەر ئێران تۆماردەکات
حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لەمیانەی کۆبونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی رایگەیاند، هەفتەی داهاتو ئەمریکا شکستێکی گەورەی نوێ بۆ لە هەوڵەکانی بۆ سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ سەر ئێران تۆماردەکات، چونکە واشنتن چیتر ئەندامی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە نییە و مافی چالاککردنەوەی ئەو بەندەی رێککەوتننامەکەی نەماوە.
ئەمریکا بە تەواوەتی پەراوێزکراوە، جگە لە ئیسرائیل هیچ پشتیوانێکی دیکەی نەماوە
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا لە ئێستادا بە تەواوەتی پەراوێزکراوە، جگە لە ئیسرائیل هیچ پشتیوانێکی دیکەی نەماوە، چەندین ساڵە دەیەوێت وڵاتانی دیکەی ئەندام لە رێککەوتننامەکە رازی بکات بە کشانەوە، بەڵام هیچ وڵاتێک وەڵامی داواکارییەکەی نەداوەتەوە.
رۆحانی باسی لەوەشکرد، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ ماوەی مانگێکە چاوەڕوانە بۆ ئەوەی گەمارۆکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بسەپێنێتەوە بەسەر ئێراندا، بەڵام بەهۆی ئەوەی هیچ پشتیوانییەکی نییە، بەڵام هەر لە سەرەتای هەوڵەکانی شکست دەهێنیت.
بڕیارە هەفتەی داهاتو ئەنجومەنی کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ بڕیاردان لەبارەی ئەو پڕۆژە بڕیاری ویلایەتە یەکگرتوەکان کە بۆ سەپاندنەوەی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ئێران پێشکەشیکردوە، کە بڕیارە مانگی داهاتو بەپێی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە لەسەری لابدرێت.
خەندان-
