سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌واڵێكی خۆش له‌باره‌ی كۆرۆنا بڵاوده‌كاته‌وه
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به تۆڕی ABC Newsی راگه‌یاندوه، زۆر نزیكبونه‌ته‌وه له به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كه‌متر له چوار هه‌فته‌ی دیكه‌یان پێویسته.
ئیداره‌ی پێش‌و (ئیداره‌ی ئۆباما) لێره‌بوایه، پێویستی به‌چه‌ند ساڵێك بو تا ڤاكسین به‌ده‌ستبهێنن
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی پێش‌و (ئیداره‌ی ئۆباما) لێره‌بوایه، پێویستی به‌چه‌ند ساڵێك بو تا ڤاكسین به‌ده‌ستبهێنن، له‌به‌رخراپی به‌ڕێوه‌بردنی خۆراك و ده‌رمان و قبوڵكردنیان.
ئه‌مریكا ده‌توانێت پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان داهاتو ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا نوێ به‌رهه‌مبهێنێت
پێشتر دۆناڵد ترەمپ رایگه‌یاندبو، وڵاتەکەی ده‌توانێت پێش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی داهاتو ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا نوێ به‌رهه‌مبهێنێت.
هه‌روه‌ها ناوه‌ندی چاودێری و پێشگیری له نه‌خۆشیه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌مو ویلایه‌ته‌كان به‌رپرسانی ته‌ندروستی گشتی ئاگادار كرده‌وه كه پێویسته ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنی كوتانی كۆرۆنا له كۆتایی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/ 10 یاخود سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دوه‌م/11)ی ئه‌مساڵ.
خەندان
