له ئێران ژمارهى مردوان بههۆى كۆرۆناوه گهیشته 23 ههزار و 453 كهس
ئەمڕۆ سێشەممە 15/9/2020 د. سیما لاری، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی لەوە کرد، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 140 کەسی دیکە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، کە کۆی گشتیی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە، 23 ھەزار و 453 کەسە.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئەوەشی خستە ڕوو، لە دوێنێوە ئەمڕۆ، دوو ھەزار و 705 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، کە کۆی گشتیی تووشبوانی پەتاکە لە ئێران گەیشتە 407 ھەزار و 353 کەس.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 349 ھەزار و 984 کەس لە پەتای کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
