ترەمپ: لەگەڵ سەرکردە خراپەکان باشتر دەگونجێم، ئەردۆگان یەکێکیانە
پەیوەندییەکی باشی هەیە لەگەڵ ئەردۆگان سەرەڕای ئەوەی هەمو کەس بە بە پیاوێکی "خراپ و دزێو" ناویدەبەن
بۆب ودوارد، رۆژنامەنوسی ئەمریکیی لەکتێبە نوێکەیدابە ناوی Rage کە بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتودا بڵاوبکرێتەوە لەمیانی چاوپێکەوتێکدا لەگەڵ کەناڵی Abc news-ی ئەمریکی، کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێی راگەیاندوە، کە پەیوەندییەکی باشی هەیە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا، سەرەڕای ئەوەی کە دەبوایە ئەو پەیوەندییە پێچەوانە بوایە، چونکە هەمو کەس بە بە پیاوێکی "خراپ و دزێو" ناویدەبەن، ئەوەش جێگەی پێکەنینە.
ئەردۆگان پیاوێکی زۆرخرایە لە روی پاراستنی مافی مرۆڤەوە، ی لەم چەند ساڵەی کۆتایدا هەمو بنەمایەکی دیمورکراسی لە وڵاتەکە نەهێشتوە
بەپێی ئەو بڕگەیەی کتێبەکە کە پشتی بە تۆمارێکی دەنگی ترەمپ بەستوە ترەمپ دەڵێت، ئەردۆگان پیاوێکی زۆرخرایە لە روی پاراستنی مافی مرۆڤەوە، دەسەڵاتەکەی لەم چەند ساڵەی کۆتایدا هەمو بنەمایەکی دیمورکراسی لە وڵاتەکە نەهێشتوە، بە سەرکوتکردنی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان.
ترەمپ بۆ پاڵپشتیکردن لە وتەکانی خۆی نمونەی پەیوەندییە بەهێزەکانی خۆی لەگەڵ کیم جون ئون، رێبەری کۆریای باکور و شی جین پینگ، سەرۆکی چین دەهێنێتەوە، کە یەکێکن لەو سەرۆکانەی کە دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵیاندا زۆر قورسە، بەڵام ئەو توانیویەتی زۆر بەباشی خۆی لەگەڵیاندا بگونجێنێت.
ئەو تۆمارە دەنگیانەی کە بۆب ودوارد باسی دەکات ژمارەیان 18 تۆماری دەنگی دەبێت، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویانبکاتەوە.
خەندان
