تره‌مپ فڕۆكه‌ی روسی له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كارده‌هێنێت
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی POLITICO، له‌سه‌ر هێڵی یه‌كێك له وێنه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ كه له 8 بۆ 12ی ئەم مانگە بۆ به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان خراوه‌ته‌ڕو، كۆمه‌ڵه چه‌كدارێك ده‌ركه‌وتون و سێ فڕۆكه‌یان له‌پشته‌وه‌یه و ده‌سوڕێنه‌وه، هاوكات له‌سه‌ر فڕۆكه‌كه‌ش نوسراوه "پشتیوانی له سه‌ربازه‌كانمان بكه‌ن".
ئه‌و فڕۆكانه‌ی له وێنه‌دا ده‌ركه‌وتون ئه‌مریكی نین، به‌ڵكو میگ-29ی روسین
ئه‌و پسپۆڕانه‌ی له‌رۆژنامه‌كه چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كراوه، ئه‌وه‌یان پشتڕاستكردوه‌ته‌وه، ئه‌و فڕۆكانه‌ی له وێنه‌دا ده‌ركه‌وتون ئه‌مریكی نین، به‌ڵكو میگ-29ی روسین، هه‌روه‌ها چه‌كی ئۆتۆماتیكی AK-74 له ده‌ستی سه‌ربازه‌كاندا بوه كه ئه‌وه‌ش به‌هه‌مانشێوه چه‌كی روسیه و ئه‌مریكی نیه.
تره‌مپ له رۆژی 11ی ئه‌م مانگه‌وه دروشمی ئه‌مریكا مه‌زنتر بكه‌ی ده‌ستپێك
له‌رۆژنامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، له راگه‌یاندنه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له رۆژی 11ی ئه‌م مانگه‌وه كه دروشمی ئه‌مریكا مه‌زنتر بكه‌ی ده‌ستپێكرد، داوا له‌خه‌ڵكیش ده‌كات پشتیوانی هێزه‌كانیان بكه‌ن، له‌هه‌مانكاتدا فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری وڵاتێكی دیكه به‌كارده‌هێنێت جێگه‌ی گومانه.
خەندان
