فڕه‌نسا داوا له‌لایه‌نه‌كانی لوبنان ده‌كات وه‌فایان بۆ به‌ڵێنه‌كانیان هه‌بێت
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا رایگه‌یاند، داوایان له لایه‌نه سیاسییه‌كانی لوبنان كردوه، وه‌فایان بۆ به‌ڵێنه‌كانیان هه‌بێت و په‌له بكه‌ن له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی وڵاته‌كه‌یان و ئه‌نجامدانی چاكسازی ده‌ستپێبكه‌ن.
ئاگنێس ڤۆن، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، هه‌مو هێزه سیاسییه‌كانی لوبنان پێویسته به‌ڵێنی خۆیان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت به خێرایی جێبه‌جێبكه‌ن و وه‌فاداربن به‌رامبه‌ر به به‌ڵێنه‌كانیان.
هێزه سیاسییه‌كانی لوبنان به‌رده‌وام بیریان له پێویستی پێكهێنانی حكومه‌ت كردوه‌ته‌وه
له‌باره‌ی دواخستنی پێكهێنانی حكومه‌تی لوبنان و هه‌ڵوێستی فڕه‌نسا، ئاگنێس ڤۆن وتی، "هێزه سیاسییه‌كانی لوبنان به‌رده‌وام بیریان له پێویستی پێكهێنانی حكومه‌ت كردوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت حكومه‌تی ئه‌و وڵاته چاكسازی بنه‌ڕه‌تی ئه‌نجامبدات، سه‌رجه‌میان پشتگیری‌یان له‌م ئامانجه كرد بۆ ئه‌وان ده‌بێت ئه‌م به‌ڵێنه وه‌ربگێرن بۆ كردار به‌بێ دواكه‌وتن چونكه ئه‌و به‌رپرسیارێتییه ".
واده‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌یان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ فڕه‌نسا ئه‌مڕۆ كۆتاییهات
باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌و واده‌یه‌ی له‌گه‌ڵ فڕه‌نسا بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت رێكه‌وتنیان لهسهركردبو ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كۆتاییهات.
31ی (ئاب/8) ئه‌مساڵ، میشال عۆن سه‌رۆكی لوبنان، له دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حسان دیاب سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی، به فه‌رمی مسته‌فا ئه‌دیبی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی لوبنان كاندید كرد.
مسته‌فا ئه‌دیب له‌دوای كاندیدكردنی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی لوبنان رایگه‌یاند، كارده‌كه‌ن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێك له‌سه‌ر بنه‌مای پسپۆڕی و هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی چاكسازی به‌په‌له كه وڵات پێویستی پێیه‌تی و بوه‌ته هۆكارێكیش بۆ داڕوخانی ئابوری لوبنان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش وڵات روبه‌ڕوی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوه‌ته‌وه.
خەندان
