فەڵەستین: رێككەوتنى ئیسرائیل و بەحرەین گورزێكى كوشندەیه له عەرەب دراوه
محەمەد ئشتهییه، سەرۆك وەزیرانى فەڵەستین لە راگەیهنراوێكیدا لە دواى راگهیاندنی رێككەوتنى ئاساییكردنەوەى پەیوەندییەكانى نێوان بەحرەین و ئیسرائیل بڵاویکردەوە، "ئەم گورزەى كە لە بڕبڕەى پشتى عەرەبەكان و كارى هاوبەشى عەرەب دراوە، بە ماناى خزمەت گەیاندن بە ئیسرائیل و پارێزهرهكهی دێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو رێككەوتنە شەرعیەتى بە داگیركاریى، بەردەوامیدان بە پێشێلكارییەكانى كۆمەڵگە جولهكهنشینهكان و پێشێلكارییەكانى سەر مزگەوتى ئەقسا داوە، هاوکات سەركۆنەى ئاساییكردنەوەى پەیوەندییەكانى نێوان بەحرەین و ئیسرائیل لە دواى ئیمارات كرد.
ئیدارەى ئەمریكا وهك چۆن نهیتوانی بە كردەوەكانی ملكەچیان بكات، لە رێگەى ئەو رێككەوتنانەشەوە ناتوانێت دۆزى فەڵەستین لە ناوببات
سەرۆك وەزیرانى فەڵەستین باسی لەوەشکردوە، ئیدارەى ئەمریكا وهك چۆن نهیتوانی بە كردەوەكانی ملكەچیان بكات، لە رێگەى ئەو رێككەوتنانەشەوە ناتوانێت دۆزى فەڵەستین لە ناوببات.
بەحرەین دوای وڵاتی ئیمارات وەک دوەمین وڵاتی کەنداو بڕیاریدا بە رێککەوتنی ئاشتی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل
11ی ئەم مانگە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا لە کۆشکی سپی رایگەیاند، شانشینی بەحرەین دوای وڵاتی ئیمارات وەک دوەمین وڵاتی کەنداو بڕیاریدا بە رێککەوتنی ئاشتی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرکردایەتی بەحرەین بەشداری دەکەن لە رێورەسمی واژۆکردنی رێککەوتنی ئاشتی ئیمارات-ئیسرائیل کە بڕیارە 15ی ئەم مانگە لە واشنتن واژۆ بکرێت.
لای خۆیەوە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، وڵاتەکەی لەگەڵ شانشینی بەحرەین گەیشتوەتە رێککەوتنی ئاشتی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان.
خەندان-
