دالای لاما لەبارەی گۆڕانکاری ژینگەییەوە داوایەک ئاراستەی سەرکردەکانی جیهان دەکات

 دالای لاما لەبارەی گۆڕانکاری ژینگەییەوە داوایەک ئاراستەی سەرکردەکانی جیهان دەکات
دالای لاما سەرکردەی رۆحی تبتییەکان، داوای لەسەرکردەکانی جیهان کرد هێز و تواناکانیان یەکبخەن لەپێناوی روبەروبونەوەی گۆڕانکاری ژینگەیی.

دالای لاما لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا داوای لەسەرکردەکانی جیهان کرد هێز و تواناکانیان یەکبخەن لەپێناوی روبەروبونەوەی گۆڕانکاری ژینگەیی


بەگوێرەی هەواڵێکی فرانس پرێس، ئەمرۆ شەممە دالای لاما سەرکردەی رۆحی تبتییەکان، لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا داوای لەسەرکردەکانی جیهان کرد هێز و تواناکانیان یەکبخەن لەپێناوی روبەروبونەوەی گۆڕانکاری ژینگەیی.

پێویستە ئێستا لەهەموکات زیاتر روبەروی گەرمبونی گۆی زەوی ببینەوە


لەوبارەیەوە، سەرکردەی رۆحی تبتییەکان وەک یەکێک لەکاریگەرترین فیگەرەکانی جیهان لەپەیامە ڤیدیۆییەکەیدا کە ئاراستەی گروپێکی حەوت کەسی کردوە رایگەیاند، پێویستە ئێستا لەهەموکات زیاتر روبەروی گەرمبونی گۆی زەوی ببینەوە.

دالای لامای تەمەن 58 ساڵ کەسەرکردەی بوزییەکانە راشیگەیاندوە، ئەمڕۆ لەهەمو کات زیاتر خەڵک هەستی بەرژەوەندی هاوبەشیان بۆ پاراستنی ئەم هەسارەیە هەیە.

وتیشی، کاریگەرییەکانی گەرمبونی گۆی زەوی لەسەر هەمو تاکێکی ئەم هەسارەیە هەیە، بەڵام کاریگەرییە ئابورییەکانی باڵانس نیە، دەوڵەمەندەکان زۆر هەست بەکاریگەرییەکەی ناکەن."






خەندان
Top