تورکیا بۆ ماکرۆن: هەڕەشەکانت لە قەبارەی خۆت گەورەترە

 تورکیا بۆ ماکرۆن: هەڕەشەکانت لە قەبارەی خۆت گەورەترە

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە وەڵامی هەڕەشەکانی سەرۆکی فڕەنسا بۆ سەر وڵاتەکەی لەبارەی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، لێدوانەکانی ماکرۆن لە قەبارەی خۆی گەورەترە، سنوری خۆی بەرامبەر تورکیا بەزاندوە.

هلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا لەمیانەی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لێدوانەکانی ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا لەبارەی ئاڵۆزییەکانی دەریای ناوەڕاست سنور بەزاندنە، ئەو هەڕەشانە لە قەبارەی خۆی گەورەترە.

لێدوانەکەی ماکرۆن ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە زیاتر دەکات و ئاژاوە لە نێوان وڵاتانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دروست دەکات

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو لێدوانانە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە زیاتر دەکات و ئاژاوە لە نێوان وڵاتانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دروست دەکات، لە ناو گەلی تورکیا هیچ گوێیەک بۆ گوێبیستی ئەو لێدوانانە نییە.

ئاکار لەوبارەیەوە پەیامێکی ئاڕاستەی یۆنان کرد و رایگەیاند، "ئامۆژگاری یۆنانی دراوسێمان دەکەین، کە رێگە نەدات ببێت بە کەرەستەیەک لە بەردەست هەندێک دەوڵەت، کە دەیانەوێت بەهۆیەوە ئامانجەکانی خۆیان بەدیبهێنن".

10ی ئەم مانگە، ئیمانوێڵ ماکرۆن لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا ئیدانە هەنگاوە تاکلایەنەکانی تورکیا دەکات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە پێشێلکارییە لە سەروەری ئەوروپا و یاسا نێودەوڵەتییەکان.

هێڵی سوریان بۆ تورکیا داناوە لەو ناوچەیە و لەوباریەشەوە هیچ سازشێک ناکەن


ئەوەشی وت، هێڵی سوریان بۆ تورکیا داناوە لەو ناوچەیە و لەوباریەشەوە هیچ سازشێک ناکەن.

لەوەڵامدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، هەڵوێستە تایبەتی و نیشتیمانییەکانی سەرۆکی فڕەنسا ئاڵۆزی زیاتر لەناوچەکە دروستدەکات و بەرژەوەندییەکانی ئەوروپاش دەخاتە قوڵایی دەریاوە.






خەندان
Top