ئێران هەڵوێستی خۆی لەبارەی رێككەوتنی ئیسرائیل و بەحرەین راگەیاند
ئەو مەینەتیانەی هەیانبوە دەكاتە قوربانی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا
لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەم کردەوە شەرمنانەی بەحرەین، بنەماکانی دۆزی فەلەستین و دەیان ساڵ جیهادی گەلی فەلەستین و ئەو مەینەتیانەی هەیانبوە دەكاتە قوربانی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران دڵنیایی داوە لەوەی كە گەلی فەلەستینی ستەملێکراو و موسوڵمانە ئازادەکانی جیهان ئاساییکردنەوە و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل رەتدەکەنەوە، هەر لەو چوارچێوەیەدا ئەو هەنگاوە شەرمنانە بۆ هەمیشە لە یادەوەری گەلی چەوساوەی فەلەستین و گەلە چەوساوەكانی جیهان دەمێنێتەوە.
ئێران پێیوایە دەبێت حکومەتی بەحرەین شەرعییەت لە گەلی خۆی وەربگرێت، نەك پشت لە خەڵكەكەی بكات، ئەوەشی بە هەڵەیەكی گەورە ناوبردوە و تێكۆشانەكانی گەلی فەلەستینی كردوەتەوە قوربانی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا.
خەندان-
