چین جۆرێکی جیاواز لە ڤاکسینی کۆرۆنا پەرەپێدەدات
بەپێی ئاژانسی هەواڵی شینهوا-ی چینی، جۆرێکی نوێ لە ڤاکسینی کۆرۆنا لەلایەن زانکۆی هۆنگکۆنگ بە هاوکاری لەگەڵ زانکۆی سیامینسک و کۆمپانیای دەرمانی بەیجینگ پەرەپێدراوە، لەلایەن حکومەتی چینەوە رەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی دراوە.
ئەوەی ئەم ڤاکسینەی لە جۆرەکانی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا جیادەکاتەوە ئەوەیە کە لەلوتەوە دەکرێتە جەستەی مرۆڤەوە
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی ئەم ڤاکسینەی لە جۆرەکانی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا جیادەکاتەوە ئەوەیە کە لەلوتەوە دەکرێتە جەستەی مرۆڤەوە، لەلایەن بەرێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکاوە رەزامەندی لەسەر دراوە بۆ ئەوەی لەسەر مرۆڤ تاقیبکرێتەوە.
ئەم ڤاکسینە بە شەشەمین ڤاکسینی کۆرۆنا دادەنرێت کە لەلایەن چیننەکانەوە پەرەپێدراوە گەیشتونەتە قۆناغی تاقیکردنەوە لەسە مرۆڤ.
لە ئێستادا زیاتر لە 100 جۆر ڤاکسینی کۆرۆنا لە جیهاندا پەرەپێدراون، بەڵام تەنیا 12 لەوان گەیشتونەتە قۆناغی تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ، تەنها روسیا و چین بەفەرمی رەزامەندیان لەسەر بەرهەمهێنانی ئەو ڤاکسینە داوە لە لەوڵاتەکەیان پەرەپێدراوە.
خەندان
