بریتانیا قەدەغەکردنی کۆبونەوەی زیاتر لە 6 کەس جێبەجێدەکات
خەندان-
بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بریتانیا جەختیکردەوە کە رۆژی دوشەممەی داهاتو، بڕیاری قەدەغەکردنی کۆبونەوەی زیاتر لە شەش کەس دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
رۆژی دوشەممەی داهاتو، بڕیاری قەدەغەکردنی کۆبونەوەی زیاتر لە شەش کەس دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە
بەگوێرەی میدیاکانی بریتانیا، لەدواین لێدوانیدا، بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بریتانیا داوای لەهاوڵاتیانی بریتانیا کردوە ئەوەندەی ئەتوانن پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیان سنورداربکەن و جەختیشیکردۆتەوە کە رۆژی دوشەممەی داهاتو، بڕیاری قەدەغەکردنی کۆبونەوەی زیاتر لە شەش کەس دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
سەرۆک وەزیرانی بریتانیا داوای لەهاوڵاتیانی بریتانیا کردوە ئەوەندەی ئەتوانن پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیان سنورداربکەن
لەبارەی رێکارەکانی دیکەی دژی کۆرۆنا بۆ رۆژانی کرسمس و ئاهەنگەکانی سەری ساڵ، جۆنسن رەتیکردۆتەوە هیچ رێکارێکی نوێ رابگەیەنێت و وتویەتی " هێشتا زوە بۆ ئەو بابەتە."
سەرۆک وەزیرانی بریتانیا دانیشی بەوەدا ناوە، رێکارەکانی دژی کۆرۆنا ئاڵۆز بون.
باسنیوز
