ترەمپ ناوەرۆکی چەند نامەیەکی نوێی کیم جۆن ئون ئاشکرادەدات
لەنامەکاندا تێیدا کیم خۆشەویستی بۆ ترەمپ نیشانداوە و وەک سەرکردەیەکی سەرکەوتو جیاواز لەوانی دیکە پێناسەی کردوە
بەگوێرەی هەواڵێکی مێرەری بریتانی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەمیانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ رۆژنامەنوسی (ۆتەرگەیت) بۆب ودوارد، ناوەرۆکی چەند نامەیەکی نوێی کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکوری ئاشکراکردوە و تێیدا کیم خۆشەویستی بۆ ترەمپ نیشانداوە و وەک سەرکردەیەکی سەرکەوتو جیاواز لەوانی دیکە پێناسەی کردوە.
کیم خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو ساتە وەختە دەربڕیوە کە پێکەوە دەستی یەکترییان گرتوە و ترەمپیشی وەک سەرکردەیەکی "بەتوانا و بێهاوتا" پێناسەرکردوە
لەیەکێک لەنامەکاندا، کیم خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو ساتە وەختە دەربڕیوە کە پێکەوە دەستی یەکترییان گرتوە و ترەمپیشی وەک سەرکردەیەکی "بەتوانا و بێهاوتا" پێناسەرکردوە.
رۆژنامە نوسی بۆب ودوارد نامەکانی کیم جۆن ئونی وەک نامەی "خۆشەویستی پێکەنینئامێز" وەسفکردوە.
هاوکات، لەنامەکەیدا، کیم جۆن ئون نوسیویەتی،" خۆشحاڵبوم کە پەیوەندی باشم لەگەڵ ئەم سەرکردە بەتوانا و بێهاوتایەی دەوڵەت هەبو، ئیوە جێگای رێزن."
نوسیویشیەتی،" ئەو چرکەساتە مێژوییە وەبیردەهێنمەوە کەدەستی بەڕێزتانم بەتوندی تێداگرت لەشوێنێکی جوان و پیرۆزدا لەکاتێکدا هەوجیهان بەوپەڕی پەرۆشییەوە سەیری ئێمەیان دەکرد، هیوادارم بتوانم شەرەفمەندی ئەو یادەوەرییە وەبیربهێنمەوە."
بەگوێرەی زانیارییەکان، ترەمپ رەتیکردۆتەوە هیچ زانیارییەک لەبارەی وەڵامەکانی خۆی بۆ ئەم نامانەی کیم جۆن ئون ئاشکرابکات.
خەندان
