لە رۆژئاوای کوردستان نەخۆشانی شێرپەنجە چارەسەریان دەستناکەوێت

لە رۆژئاوای کوردستان نەخۆشانی شێرپەنجە چارەسەریان دەستناکەوێت
هەموو هەفتەیەک 20 تووشبووی شێرپەنجە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر لە رۆژئاوای کوردستانەوە دەنێردرێنە هەرێمی کوردستان، ئەمەش بەهۆی دەستنەکەوتنی چارەسەر و بەرزبوونەوەی نرخی دەرمان. کوردانی رۆژئاوا داوادەکەن هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی زیاتری نەخۆش وەربگرێت.

لە 15ی ئەم مانگەوە هەموو سێشەممەیەک 20 تووشبووی شێرپەنجە لە رۆژائوای کوردستانەوە دەنێردرێنە هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی چارەسەر، کەسوکاری تووشبووەکان دەڵێن، رێژەیەکی زۆر لە خەڵک بەدەست شێرپەنجەوە دەناڵێنن و ئەو رێژەیە کەمە.

لەوەتەی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە، رێگەی هاتووچۆی نەخۆشییە درێژخایەنەکانیش گیراوە. دەستەی تەندروستیی رۆژئاوای کوردستان دەڵێت، زۆربەی تووشبووەکان بەرەو شام دەچن، بەڵام دەرمان لە باشوور و دیمەشقەوە دێت.

پاکەتێک حەبی شێرپەنجە بە مووچەی یەک مانگی فەرمانبەرێکە. حەسەن محەممەد 18 ساڵە چارەسەری شێرپەنجە وەردەگرێت، یان دەبێت بچێتە شام یاخود هەرێمی کوردستان، خەرجییەکی زۆری هەیە، رێگەشی دوور و زەحمەت



rudaw
Top