میسر داوای سیاسەتێكی یەكگرتووی عەرەبی دەكات بۆ بەرپەرچدانەوە و رێگرتن لە توركیا

میسر داوای سیاسەتێكی یەكگرتووی عەرەبی دەكات بۆ بەرپەرچدانەوە و رێگرتن لە توركیا
وەزیری دەرەوەی میسر، سامح شوكری جه‌ختی كرده‌وه‌، وڵاتانی عەرەبی پێویستییان بە سیاسەتێكی یەكگرتوو و شێلگیرانەیه‌ بۆ "رێگه‌گرتن لە رژێمی توركیا" و گوتی: ئه‌مه‌ش پێویستی بەھەماھەنگییەكی زیاتر لە نێوان وڵاتانی عەرەبی هه‌یه‌.

لە گوتەیەكیدا لە به‌رده‌م "لیژنەی وەزارەتەكانی عەرەبیی تایبەتمەند بە دەستوەردانەكانی توركیا لە وڵاتانی عەرەبیدا" بە سەرۆكایەتی میسر، لە میانی خولی 154 ئەنجوومەنی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبیدا كە ئەمڕۆ لە قاھیرەی پایته‌ختی میسر بەسترا، شوكری گوتی: كردەوە و دەستوەردانەكانی توركیا لە كاروباری ناوخۆی وڵاتانی عەرەبی، ئەو ھەڕەشە نوێیانەن، كە دووچاری ئاساییشی نەتەوەیی عەرەبی دەبنەوە.

وەزیری دەرەوەی میسر لە میانه‌ی كۆبوونەوەكەدا ئاماژەی بە "كردەوە وێرانكارییەكانی رژێمی توركیای فەرمانڕەوا كرد لە ژمارەیەك لە وڵاتانی عەرەبی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی دووبەرەكی كۆمەڵایه‌تی و تایفی لە ناوچەكەدا".

شوكری گوتی: "ھەندێك لە دیمەنەكانی دەستوەردانە ناڕەواكانی توركیا لە ھەندێك وڵاتی عەرەبیدا، لە ئاسانكردنی ھاتووچووی بە دەیان ھەزار تیرۆریست و خۆفرۆش لە ناو سووریادا و ناردنی ھەزاران چەكدار بۆ ناو خاكی لیبیا و دەسخستنە سەر سامانی گەلانی عەرەبی لە عێراق و لیبیا بە واژووكردنی یاداشتنامەی نایاسایی"



k24
Top