داتاکانی کۆرۆنا لە سووید جیهانی سەرسام کردووە
ئەگەرچی سووید قەدەغەی هاتووچۆی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا رانەگەیاند، بەڵام بەگوێرەی ئەنجامی پشکنینەکان، تەنها 1.2% ئەو کەسانەی پشکنینیان بۆ کراوە تووشی کۆرۆنا بوون.
سووید لەبری قەدەغەی هاتووچۆ، گرنگی بە دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی، بەرپرسیارەتی تاک و رێنمایی خۆپارێزیی دا، لەگەڵ ئەوەش ئەو وڵاتە یەکێکە لە سەرکەوتوترین وڵاتەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەستخۆشی لە کاربەدەستانی سووید کردووە، ئەوەشی نەشاردووەتەوە کە خەڵکی سووید زۆر پابەندی رێنماییەکان بوون.
لە سووید، 85 هەزار و 590 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش پێنج هەزار و 838 کەس گیانیان لەدەستداوە.
K24-
