مەسنجەرێک بۆ منداڵان.. دایک و باوک لە فەیسبووک ئەکاونت دروستدەکەن و منداڵ بەکاریدەهێنێت

مەسنجەرێک بۆ منداڵان.. دایک و باوک لە فەیسبووک ئەکاونت دروستدەکەن و منداڵ بەکاریدەهێنێت
تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک خزمەتگوزاریی مەسنجەری تایبەت بە منداڵانی کاراکردووە و ئێستا لە زۆربەی وڵاتان بەردەستە، لەنێویاندا عێراق.

خزمەتگوزارییەکە رێگە بە دایباب دەدات ئەکاونتێک بۆ منداڵەکەیان دروستبکەن و وێنە، ناو، رۆژی بوون بۆ منداڵەکە هەڵبژێرن، هاوکات دەتوانن رێگەبدەن منداڵی دیکە یان کەسانی گەورە-بە رەزامەندیی دایباب ببنە هاوڕێی منداڵەکەیان. دایباب دەتوانن زیاتر لە ئەکاونتێک دروستبکەن گەر هاتوو زیاتر لە منداڵێکیان هەبوو.

گرنگیی ئەم خزمەتگوزارییە ئەوەیە کە دایباب بەتەواوی دەتوانن کۆنترۆڵی ئەوە بکەن کە منداڵەکەیان لەگەڵ کێ ببێتە هاوڕێ و دەتوانن هاوڕێ بۆ منداڵەکە زیادبکەن یان لایبدەن، دەشتوانن وێنە و ڤیدیۆکان ببینن کە منداڵەکە بۆ یەکێک یان هەموو هاوڕێکانی ناردووە.

کاتێک دایباب ئەکاونت بۆ منداڵەکەیان زیاد دەکەن، ئەوکات بەشێک لە ئەکاونتەکەیان زیاد دەکات بەناوی مەسنجەر کیدز Messenger Kids و دەتوانن لە بەشی داشبۆردی دایباب یان Parent Dashboard کۆنترۆڵی چالاکییەکانی منداڵەکەیان بکەن، لەوانە کاتی نووستن کە ئەگەر چالاک بکرێت، ئەو کات منداڵەکە ناتوانێت بەرنامەکە بەکاربهێنێت. هاوکات لەم بەشەدا دایباب دەتوانێت رێگە بە منداڵ بدات خۆی هاوڕێ بۆ لیستی هاوڕێکانی زیادبکات، یان تەنیا دایباب بتوانن ئەو کارە ئەنجامبدەن.

لە یەکێک لە تایبەتمەندییەکان، گەر هاتوو دایباب منداڵەکە ئازادبکەن بۆ خۆیان هاوڕێ زیادبکەن، ئەو کات بەرنامەکە کۆدێکی چوار وشەیی بەو منداڵە دەدات و بەو جۆرە، لەڕێگەی ئەو کۆدەوە، منداڵی دیکە دەتوانن ئەکاونتی منداڵەکە لە بەرنامەی مەسنجەری منداڵان بدۆزێتەوە.


rudaw
Top